2019-11-08   1142     
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، "نامە شەرمەزارکەرەکە" ده‌باته‌وه بۆ دۆناڵد تره‌مپ.
ئاوێنه: له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌هه‌نگاریا سازیكرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی له‌نامه‌كه‌ی دۆناڵد ترهمپو سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بۆ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، "لەکاتی چونم بۆ ئەمریکا نامە شەرمەزارکەرەکەی ترەمپ لەگەڵ خۆمدا دەبەمەوە بۆ ئەو وڵاتە."
روونیشیکردەوە، رۆژی 13ی ئەم مانگە سەردانی ئەمریکا دەکاتو نامەکە رادەستی ترەمپ خۆی دەکاتەوە.
رۆژی 2019/10/9و له‌گه‌رمه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان-باكوری سوریا، دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نامەیەکی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بۆ بۆ ئەردۆغان نارد‌و ناوەرۆکی نامەکەش کاردانەوەو ناڕه‌زایی توندی تورکیای لێکەوتەوە.
دەقی نامەکەی ترەمپ بۆ ئەردۆغان:
"با ڕێکەوتنێکی باش بکەین. تۆ ناتەوێت بەرپرسیار بیت لە کوشتاری ھەزاران کەس و منیش نامەوێت بەرپرسیار بم لە وێرانکردنی ئابووریی تورکیا - کە دەیکەم.
کاری زۆر جددیم کردووە بۆ ئەوەی ھەندێک لە کێشەکانت چارەسەر بکەم. مەھێڵە جیھان لێت نا‌ئومێد بێت. دەتوانیت ڕێککەوتنێکی مەزن بکەیت. جەنەڕاڵ مەزڵووم ئامادەیە ڕێککەوتنت لەگەڵ بکات، ئامادەیە دەست لە ھەندێک شت ھەڵبگرێت کە ھەرگیز لە ڕابردوودا شتی وایان نەکردووە. بە متمانەوە کۆپییەک لەو نامەیەت بۆ دەنێرم کە ئەوەندە نابێت بۆمی ناردوو.
مێژوو بەباشی باست دەکات ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە بە ڕێکوپێکی و بەشێوەیەکی مرۆڤانە ئەنجام بدەیت، ئەگەر ھاتوو شتی باشیش ڕووی نەدا ئەوا تاھەتایە جیھان وەک شەیتانێک سەیرت دەکات، کابرایەکی ڕەق مەبە، گەمژە مەبە."