توركیا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی نوێ بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەكات
  2019-11-18       763       

مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، ئەنكەرە دەست دەكات بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژئاوای كوردستان)، ئەگەر شەڕڤانانی یەپەگە نەبرێنە دەرەوەی ناوچەكە.

ئاوێنە: مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو روسیا ئەو دو رێككەوتنەیان جێبەجێ نەكردون كە مانگی رابردو بەپێی ئەو رێككەوتنانە ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا لە باكوری سوریا راگیرا.

جەختیشی كردۆتەوە كە دەبێت ئەمریكاو روسیا ئەو رێككەوتنانە جێبەجێ بكەن كە بەپێی رێككەوتنەكان شەڕڤانان لەناوچەیەكی فراوانی سەر سنوری توركیا لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا دوردەخرێنەوە. 


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×