سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه‌کانی ئێران ده‌که‌ین
  2019-11-19       618       

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند ''به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه‌کانی ئێران ده‌که‌ن''.

ئاوێنه‌: ئانتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌یاننامه‌یه‌کی له‌باره‌ی ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ئێران بڵاوکرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند ''نیگه‌رانیی خۆمان له‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ئێران ڕاده‌گه‌یێنین و داخ و ئه‌سه‌فی خۆمان له‌ گیان له‌ده‌ستدانی خه‌ڵک له‌خۆپیشاندانه‌کانی ئێران ده‌رده‌بڕین.

پێشتریش وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌ چه‌ندین به‌یاننامه‌دا پشتیوانیی خۆیانیان له‌ نائارامییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ندێک شاری ئێران ده‌ربڕیبوو و داوای هێورکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌یان کردبوو.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×