عادل عەبدولمەهدی: بەكار هێنانی خاكی عێراق لەلایەن هەر وڵاتێكەوە بێت رەتدەكەینەوە
  2019-02-06       726       

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق، وەك هەڵوێستێك لەبەرامبەر لێدوانێكی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكرگتوەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت  بەكار هێنانی خاكی عێراق لەلایەن هەر وڵاتێكەوە بێت رەتدەكەینەوە.


ئاوێنە: دوای لێدوانێكی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كە چەند رۆژ پێش ئێستا ئاماژەی بەوەكردبو هێزەكانی سوپای ئەمریكا بۆ چاودێری كردنی جموجۆڵەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە نێو خاكی عێراق دەهێڵنەوە، كاردانەوەی لایەنی شیعەی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا‌و لێدوانەكەی ترەمپ بە هەڵوێستێكی دۆستانەی واشنتۆن لەبەرامبەر عێراق نازانن.


لەمبارەیەوە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وەك دەربرینی هەڵوێستی حكومەتەكەی لەبەرامبەر لێدوانەكەی ترەمپ رایدەگەیەنێت ئەوان رێگەنادەن لەلایەن هیچ وڵاتێكەوە خاكی عێراق بەكار بهێنرێت، داواش لە سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا دەكات پاشگەز ببێتەوە.


ئاماژەبەوەش دەكات هیچ بنكەیەكی سەربازی ئەمریكی لەناو خاكی عێراق نیە‌و ئەوەی دەبینرێت ژمارەیەك راوێژكاری سەربازین لەچوار چێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×