ترەمپ: مێلانیا وایزانی جەڵتە لێی داوم
  2019-11-20       1036       
دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەدوای سەردانە کتوپرەکەی بۆ نەخۆشخانە و دەنگدانەوەی لە رۆژنامەکاندا رایگه‌یاند ''لەدوای ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامەکان بڵاو کرایەوە مێلانیا وایزانی جەڵتە لێی داوم''.

ئاوێنه‌: بەپێی زانیاریەکان دەنگۆیەک هەبوو لەسەر ئەوەی ترەمپ سەردانی نەخۆشخانەی کردووە لەدوای ئەوەی هەستی بە ئازار کردووە لە سنگیدا یەکشەممەی پێشوو. لەبارەی ئەو هەواڵانەی کە لە ڕۆژنامەکانەوە بڵاو کرایەوە کە باسی لەوە دەکرد ترەمپ جەڵتەی دڵ لێیداوە وتی ترسم لە مێلانیای خیزانم هەبووە لەدوای ئەوەی هەواڵەکانی بیست، ترەمپ وتی ''کاتێک گەڕامەوە چووم بۆ لای مێلانیا و پێم وت تۆ باشی ئازیزەکەم؟ وتی ئەوان دەڵێن جەڵتە لێیداوی، پێم وت بۆچی دەبێت جەڵتە لێم بدات؟ ئێمە دەچین بۆ نەخۆشخانەی واڵتەر ڕید بۆ ئەوەی تاقیکردنەوە بکەین. بۆ ماوەیەکی کەم لەوێ مامەوە و تاقیکردنەوەیان بۆ کردم''.

کاتێک ترەمپ لە نەخۆشخانە گەڕایەوە هەواڵێک بڵاو بویەوە لەسەر ئەوەی ترەمپ جەڵتەی دڵ لێیداوە هەروەها چەند کەسێک پەیوەندیان بە ترەمپەوە کردووە لێی پرسیەوە ''تۆ باشی؟ هەواڵی ئەوە بڵاو کراوەتەوە دەڵێن تۆ ئازارێکی زۆرت هەیە لە سنگتدا هەواڵەکان لە سی ئێن ئێن بڵاو کراوەتەوە، ترەمپ وتی ''ئەو کەسانە زۆر نەخۆشن، ڕۆژنامەکانی ئەم وڵاتە زۆر مەترسیدارن، هیچ ئازادیەک نییە لە ژێر دەستی ڕۆژنامەکانی لەم وڵاتە، هیوادارم هەڵسوکەتەکانیان باشتر بکەن''. 

یەکشەممەی رابردوو ترەمپ بە سەردانێک چوو بۆ نەخۆشخانەیەک کە بەپێی جەدۆلی کارەکانی ترەمپ نەبووە دوای ئەو سەردانە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ نەبینراوە, وتەبێژی کۆشکی سپی ستیفان گریشام وتی ''ترەمپ ویستویەتی ئەم کات بەتاڵیە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بڕوات و تاقیکاری تەندروستی بۆ خۆی بکات پێش ئەوەی ماراثۆنی ٢٠٢٠ دەستپێکات''.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×