ئاژانسی
ئەسۆشیەتید پرێس بڵاویكردەوە كە لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ(هەینی) لەبەغدا سێ
خۆپیشاندەر كوژراون و 25ی دیكەش بریندار بون.
ئاوێنە: ئاژانسەكە
لەزاری چەند بەرپرسێكی ئەمنی و تەندروستییەوە بڵاویكردەوە كە لەئەنجامی هەوڵی هێزە
ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی خەیلانی لەبەغدا، ئەمڕۆ
هەینی، سێ خۆپیشاندەر كوژراون و 25 خۆپیشاندەری دیكەش بریندار بون.
ئاژانسەكە هێمای
بۆ ئەوە كردوە كە هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران گوللـەو هەروەها
بۆمبی غازی فرمێسكڕێژیان بەكارهێناوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو
كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لەو گۆڕەپانەی بەغدا تا ئێستا چوار خۆپیشاندەر
كوژراون.