"سوپای توركیا 419 هاوڵاتی مه‌ده‌نی سوری له‌سه‌ر سنور كوشتوه‌"
  2019-02-10       768       

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند؛ له‌چه‌ند رۆژی رابردودا 2 هاوڵاتی مه‌ده‌نی سوری كه‌ ویستویانه‌ روبكه‌نه‌وه‌ توركیا له‌لایه‌ن سوپای ئه‌و وڵاته‌وه‌ كوژاراون و 10 هاوڵاتی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن. ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ سوپای توركیا له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریاوه‌ 419 هاوڵاتی مه‌ده‌نی سوری كوشتوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌سیان ژن و منداڵ بون.

ئاوێنه‌: روانگەی سوری بە پشت بەستن بە ژمارەیەک سەرچاوە له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند؛ سوپای تورکیا رۆژانە و بەبەردەوامی لە سەر سنورەکانی نێوان سوریا و تورکیا تەقە لە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکات کە دەیانەوێت لە سنورەکان بپەڕنەوە.

به‌یاننامه‌كه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا، 12 هاوڵاتی مه‌ده‌نی سوری كه‌ ویستویانه‌ له‌ سنور بۆ توركیا بپه‌ڕنه‌وه‌، بێسه‌روشوێنن و روانگه‌ی سوری له‌زاری كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌وه‌ كوژرانی دوان له‌و هاوڵاتییه‌ مه‌ده‌نیانه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه‌ به‌ڵام ده‌ كه‌سیان تا ئێستا چاره‌نوسیان دیار نییه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی روانگه‌ی سوری له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریاوه‌ تا ئێستا 419 هاوڵاتی مه‌ده‌نی سوری به‌ ده‌ستی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنور كوژراون.

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ له‌و كوژراوانه‌ 75 كه‌سیان منداڵ و 38 كه‌سیان ژن بون و

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×