ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستلەکار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی پەسەند کرد.
ئاوێنه: لە کۆبوونەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگ دەستلەکار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی پەسندکرد.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق دەکات بەربژێرێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە دیاریی بکات.
له ئێستادا عادل عه‌بدولمه‌دی هیچ پۆستێكی فه‌رمی نه‌ماوه حكومه‌تی ئێستای عێراق ده‌بێته كاربه‌رێكه‌ر هیچ كام له وه‌زیره‌كانی ئه‌م كابینه‌یه ده‌سه‌ڵاتیان نامێنێت له گۆرانكاری له وه‌زاره‌ته‌كان و پۆسته ئیداریه‌كان تاكو سه‌رۆك كۆمار كه‌سێكی دیكه دیاری ده‌كات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی هەینی عادل عەبدولمەهدی لەسەر داوای عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق رایگەیاندبوو کە دەست لەکار دەکێشێتەوە.
ماوەی زیاد لە مانگێکە خەڵکی بەغداد، بەسرە، زیقار و چەندین شاری دیکەی عێراق خۆپیشاندانی نارەزایی ئەنجام دەدەم بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و هەلی کار و ژمارەیەک کێشەی دیکە.
لە ئاکامی خۆپیشاندانەکان بە سەدان کەس گیانیان لەدەست دا و بە هەزاران کەس بریندار بوون. بەم هۆیەوە دەستلەکار کێشانەوەی عەبدولمەهدی ببو بە داواکاری زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق.