له‌ ئێران ١٩ كه‌س به‌هۆی ئه‌نفلۆنزای به‌راز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
  2019-12-01       231       
عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی، جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند کە لەم هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، ١٩ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی H1N1 (ئه‌نفلۆنزای به‌راز) گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاوێنه‌: عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی خوێندكارانی ئێرانی وتی، “له‌م هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، ١٩ له‌و ٢٧٣ كه‌سه‌ی کە ده‌ركه‌وتووه‌ تووشی ڤایرۆسی H1N1 (ئه‌نفلۆنزای به‌راز) بوون و له‌ نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌”.

عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی، جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ کە ئه‌مساڵ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو حاڵه‌تەکانی تووشبوون به‌و جۆرە ئه‌نفلۆنزایه‌ زیاتر بووه‌.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×