سەرنجێک دەربارەی چلەی شاعیر ژەنەڕاڵی پاییز
  2019-12-02       443       

ئارام سەعید


دەمێك بوو بەشداری مەراسیمی كۆڕ و چلەم نەكردبوو، چونكە هەمیشە بێ ئومێد دەبم لە وتارو تێڕوانینی كرچوكاڵی سیاسیەكان لەسەر هونەرمەند و شاعیران و نوسەران، بەڵام دوێنێ هاوڕێیەكم وتی بابچین بۆ چلەی حەمە عومەر عوسمان، ئیتر منیش بڕیاڕمدا چونكە ژەنەڕاڵی پاییز یادەوەریمان زۆرە و دەمێ ساڵە دەیناسم ، مەرگی ئەو كاریگەری گەورەی لەسەر هەمومان هەبوو.
دوای بەخێرهاتن


وتەی پارێزگار كە تێكەڵ بوو لە ئەدەب و سیاسەت و بەدەنگەوە چون و كارەكانیان و ئەرك كێشانیان و ئامادەیشی دەڕبڕی هەركەسێكی تر بمرێ ئەو ئامادەیە ئەو ئەركانە بكێشێت.
پارێزگاری سلێمانی وتی مەرگی شاعیر فێرمان دەكات بمێنینەوە بۆ ژیان. دواتر وتی دواجار كە بۆیەكەم جار شاعیرم ناسی وەك ئەوەی چەندجارێك ناسیبێتی، پاش ئەویش سەرپەرشتیاری چلەی ژەنەڕاڵی پایز سوپاسی پارێزگار و كۆمەڵێك خەڵك، كۆنترۆڵی كارەبا ، بەشە جیاجیاكانی كوردسات، دەزگای جەمال عیرفان، بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری زۆر كەسی كردو روی كردە پارێزگار و وتی "ئێستا زۆر كاكە حەمەی تر هەیە ئەبێت ئاگاداریان بن، هیوادارم بڕگەكانی تری بەرنامە بەدڵتان بێت".

پاشان. بێژەر كۆپلەیەك لە شییعرێكی مەولەوی و هێمنی خوێندەوەو داوای كرد لەهونەرمەند كاروانی نەی بفەرموێ بۆ پێشكەشكردنی پارچە موزیكێك و چاوەرانمان كرد بێت بەڵام نەهات نەش وترا بۆ نەهات ، دواتر برگەیەكی تر دۆكیومێنتاریەك بوو لەسەر شاعیر كەئەویش دیدار بوو لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی، ئیتر دوای ئەو بڕگەیە منیش ڕۆیشتم و هۆڵەكەم بەجێهێشت تا من لەوێ بوم هیچ شتێكی تازەم نەبینی لەسەر ژەنەڕاڵی پاییز.


بۆیە هاوڕێیان ئیتر گلەیی مەكەن. كە خەڵك بەشداری ئەو مەراسیمانە ناكەن و جێیی بایەخە ئەوەی رزگار ئەمین لە سەهۆڵەكە كردی مایەی شانازیی و ڕێزە نەك گوتار و خوتبەی سیاسی بۆ شاعیرێكی مەزنی وەك حەمە عومەر عوسمان

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×