دوو تۆمەتبار بەتاوانی دزیكردن لە سەیدسادق دەستگیركران
  2019-12-02       567       

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە چەندین سكاڵایان لەسەر بووە.

ئاوێنه‌: پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی ''دوای ئەوەی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق زانیارییان پێگەیشت لەسەر تۆمەتبارێكی هەڵاتوو كە لەساڵی 2016 ەوە فەرمانی گرتنی هەبووە و لەسەر تاوانی دزیكردن چەندین سكاڵاشی لەسەر تۆمار كراوە ،پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای چاودێریكردنێكی ورد توانرا لەسنوری قەزای سەیدسادق دەستگیربكرێت''.

هەروەها هاتووە ''لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، ع ، م ) بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە''.

لە بەشێكی دیكەدا هاتووە  ''مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكی تریان دەستگیركرد كە هەستاوە بە ئەنجامدانی تاوانی دزینی مۆبایل لە شوێنە گشتییەكانی سنوری قەزای سەیدسادق.لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ح ،ب ) بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە ''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×