دو سیناتۆری ئەمریكی داوای سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا دەكەن
  2019-12-02       1484       

دو سیناتۆری دیاری ئەمریكی داوا لە ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ دەكەن ئیدی كاتییەتی سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت بەهۆی كڕینی سیستمی بەرگریی موشەكەی ئێس400ی روسی.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لیندسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییەكان و كریس ڤان هۆلن، سیناتۆری دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، ئەمڕۆ دوشەممە، لەنامەیەكدا بۆ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان، رایانگەیاندوە، ماوەیەكی زۆر كاتی دانبەخۆداگرتن كۆتایی هاتوەو ئێستا كاتی ئەوەیە یاسا جێبەجێ بكرێت.

ئەو دو سیناتۆرە هێمایان بۆ ئەوە كردوە كە نەسەپاندنی سزا بەسەر توركیادا دەبێتە ئاماژەیەكی خراپ بۆ وڵاتانی دیكە بەوەی كە دەتوانن بێڕێزی بەرامبەر بە یاساكانی ئەمریكا بكەن بەبێ هیچ سزایەك.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×