2019-12-06   631     
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف
ئێران فشاره‌كان بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه موشه‌كییه‌كانی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش داوا له‌وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌كات نەچنە ژێر دەستی ئەمەریکاوە.
ئاوێنه: نوێنەرانی هەریەک لەوڵاتانی بەڕیتانیاو فەڕەنساو ئەڵمانیا لەنامەیەکدا داوایان لەسکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووه كه بەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕابگەیەنێت لەڕاپۆرتی داهاتوویدا ئاماژە بەوە بدات بەرنامە موشەکییەکەی ئێران "لەگەڵ بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکاندا یەک ناگرێتەوە" کە بەپێی ئەو بڕیارە ئێران‌و زلهێزەکانی جیهان لە ساڵی 2015 دا ڕێکەوتنی ناوەکیان واژۆ کرد.
له‌به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه ئێران له‌تویتێكدا نوسیویەتی، "وتارەکانی ئەمدواییانەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بەبەرنامە موشەکیەکەی ئێران درۆیەو بۆ ئەوەیە کە خۆیان بەدوربگرن لەبەرپرسیارێتیەکانیان لەڕێکكەوتنە ناوەکییەکەدا."
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف داواشی لەفەڕەنساو بەریتانیا‌و ئەڵمانیا کردووه كه نەچنە ژێر دەستی ئەمریکاوە.
هاوكات مەجید تەختەروانچی، نوێنەری ئێران لەنەتەوەیەکگرتووەکان لەنامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگه‌یاندووه، " ئێران سورە لەسەر بەردەوامبونی لەچالاکییە موشەکییە باڵیستیکیەکانی."