میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه له‌ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی چه‌كدارانی نه‌ناسراو، ئه‌مشه‌و شه‌ش خۆپیشانده‌ر له‌به‌غدای پایته‌خت كوژراون.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لەخۆپیشاندەران كردووه له‌مەیدانی خەلانی شاری بەغدا -نزیك پردی سه‌نه‌ك- شەش خۆپیشاندەر كوژران‌و 40ی دیكەش برینداربون.
هاوكات لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌كه‌ناڵی عێراقییه‌ی ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مشه‌و له‌نزیك پردی سه‌نه‌ك شه‌ڕه ته‌قه دروستبوه‌و شوێنه‌كه‌ش له‌ژێر كۆنتڕۆڵی خۆپیشانده‌راندایه .
وتیشی، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن‌و تا ئێستاش نه‌چونه‌ته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه.
هه‌ر ئه‌مرۆ عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لەعێراق رایگەیاند، تائێستا کۆی گشتی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەمدوایەی عێراق گەیشتوەتە 460 کەس‌و برینداربونی زیاتر لە 20 هەزار کەس.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه لەخۆپیشاندانەکاندا 2650 کەس دەستگیرکراون‌و دواتر زۆربەیان ئازادکراون، بەڵام تائێستا 160 کەس لەزیندانەکاندا ماون.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق، چارەنوسی 23 کەس بەنادیاری ماوەتەوەو دۆسییەکانیان رادەستی داواکاری گشتی کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.