2019-02-12   708     
جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رزگار محێدین رایدەگەیەنێت هەر كەس‌و لایەنێك تەشهیری بەكۆمسیۆن كردبێت سكالای لەسەر تۆمار دەكرێت، دەشڵێت " ئه‌گه‌ر ناوم بزڕێت به‌دڵنیایی له‌مافی خۆم خۆش نابم یاسا و دادگا به‌باشترین ڕێگا ده‌زانم بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماف جگه له‌وه به‌هیچ جۆرێك له‌مافی خۆم خۆش نابم."
ئاوێنە: رزگار محێدین، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە ئه‌وه‌ندی ئاگاداربێت لیژنه‌ی یاسایی و به‌شی ڕاگه‌یاندن هه‌تا ئێستا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هه‌ر كوتله‌یه‌ك و لایه‌نێكی سیاسی و كه‌سایه‌تیه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ"ته‌شهیر"ی كردبێت یا به‌ڵگه‌ی ناڕاست و نادروستی له‌سه‌ر كۆمسیۆن بڵاوكردبێته‌وه كه كۆمسیۆنیان تۆمه‌تبار كردبێت به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار".
دەشڵێت " به‌گشتی لایه‌نه‌كان ئه‌گه‌ر له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی قسه‌یان كردبێت ئه‌وه نا، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی نادروستیان خستبێته ڕوو بۆ تۆمه‌تباركردنی جومگه‌یه‌كی كۆمسیۆن ئه‌وا هه‌مووی لای به‌شی ڕاگه‌یاندن"ڕه‌سم" كراوه، من خۆم بڕوام به‌دانیشتنی "عه‌شایه‌ری" نیه، شتێكی زۆر "كلاسیكی و كۆنه" ئه‌گه‌ر لایه‌نێك تۆمه‌تبارت بكات له‌ڕووی پێگه و كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تیه‌وه به‌هۆی ئه‌و "ته‌شهیر-ه‌وه" له‌كه‌دارت بكات من خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كه یاسا باشترین ڕێگه‌یه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف، به‌ڵام به‌وشێوه‌یه نا كه‌لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌گشتی بێ ناوهێنان و له‌كه‌داركردنی كه‌س باسیان كردوه ئه‌وه له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك ڕووده‌دات به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناو هاتبوو وه به‌ڵگه‌ی ساخته خرابووه ڕوو كۆمسیۆن تۆمه‌تباركرابوو ئه‌وكات سكاڵاكه له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و كوتله سیاسیانه تۆمارده‌كرێت".