فارس عیسا: وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە
  2019-12-08       717       

فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا دەڵێت، بڕیارە پاش گەیشتنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق لەحكومەتەوە بۆ پەرلەمان، وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ كوتلە سیاسییەكانی نێو پەرلەمان بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەی سەبارەت بە نەوت و پشكی هەرێمی كوردستان لەنێو رەشنوسی بودجەدا جێگیركراوە.

ئاوێنە: فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی ھەرێم لە بەغدا، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی رایگەیاند"رێككەوتن لەنێوان ھەردو حكومەتی ھەرێم و بەغدا لەبارەی بودجەو نەوتەوە كراوەو بڕیار بو ھەفتەی رابردو پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرایە، بۆیە ئێمە لای خۆمانەوە چاوەڕێین تاوەكو ئەو پڕۆژەیاسایە بگاتە پەرلەمان و ھەوڵەكانیشمان بۆ ئەوەیە لە پەرلەمانی عێراق وەك خۆی پەسەند بكرێت."

فارس عیسا وتیشی"بە گەیشتنی پڕۆژە یاساكەش بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، وەفدێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ كوتلە سیاسییەكانی نێو ئەنجومەن كۆدەبێتەوە، وەفدەكەش بە ھاوكاریی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، كە ئەو وەفدە سیاسییە لە ھەمو كوتلە كوردییەكانی نێو پەرلەمانی عێراق پێک دێت."

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا دڵنیاییشی دا كە رێككەوتنەكەی نێوان ھەرێم و بەغدا پەیوەست بە بودجە و نەوت، وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×