2019-12-09   709     
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایگه‌یاند، ''دانانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته یان سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی داهاتوو ده‌بێت''.
ئاوێنه: عه‌باس زاملی، په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح باسی له‌وه‌ش كردووه ''هه‌ڵبژاردنی كانیدی سه‌رۆك وه‌زیران كارێكی قورسه، چونكه ده‌بێت حساب بۆ كاردانه‌وه‌ی شه‌قام بكرێت له‌كاتیی دیاری كردنی هه‌ر كه‌سێكدا''.
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه چه‌ند مه‌رجێكیان پێشكه‌ش به به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه، بۆ دیاری كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو.
له دیارترین ئه‌و مه‌رجانه‌ش بۆ سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ده‌بێت به‌ته‌ها خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت و سه‌ر به هیچ لایه‌نێك نه‌بێت هه‌روه‌ها ده‌بێت له دوای 2003 وه هیچ پۆستێكی له‌عێراقدا به‌ڕێوه نه‌بردبێت.
لای خۆشیه‌وه هاوپه‌یمانی سائیرون كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییه رایگه‌یاندووه، هه‌ر كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته ڕابسپێرێت ده‌بێت خۆپیشانده‌ران به‌دڵیانبێت ئه‌وسا له‌په‌رله‌مان ده‌نگی پێده‌ده‌ن.