سیاسەتمەدارێكی عێراق: شەرەفمەند نیم ببمە سەرۆكی مەیمونەكان
  2019-12-11       2362       
سیاسەتمەدار و ئەندامی پەڕلەمانی پێشووی عیراق، ڕەتیدەكاتەوە خۆی بۆ سەرۆكایەتی وەزیران كاندید بكات و دەڵێت، ''شەرەفمەند نیم ببمە سەرۆكی مەیمونەكان''.

ئاوێنه‌: عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری عیراقی سەربەخۆ و ئەندامی پێشووی پەڕلەمان، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، ''لەنێو لافیتەی وێنەی كەسێتییەكاندا وێنەی من دانراوە و لەژێریا نووسراوە، ئەمە پێشتر لەلایەن (پاڵەوانانی چێشتخانەی توركییەوە ڕەتكراوەتەوە) لەكاتێكدا من كاندید نیم و خۆم كاندید نەكردووە''.

بە وتەی شابەندەر، ''شەرەفمەند نیم سەركردایەتی ئەو مەیمونانە بكەم، كە ئەو لافیتەیەیان داناوە و نووسراوەكەیان لەسەر نووسیوە و سەرەفمەند نیم بە سەركردایەتی ئەوانەش، كە فەرمانیان پێدەكات''.

هەروەها ئەو سیاسەتمەدارە عیراقییە كە بە نزیكی لە نوری مالكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا دەناسرێت لە تویتەكەیدا نووسیویەتی، ''ئەوانە مافیان و ململانێ‌ لەسەر دەسەڵات و گەندەڵی و كوشتن دەكەن، بۆیە شەرفمەند نییم سەركردایەتییان بكەم''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×