پەرلەمانی كوردستان دەقی پڕۆژە یاسای چاكسازی بڵاوكردەوە
  2019-12-12       2234       

دوای ئەوەی دوێنێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە پەسەندكرا، ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی كوردستان دەقی پڕۆژە یاسای چاكسازی بڵاوكردەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ بڵاوكردنەوەی دەقی پڕۆژە یاساكەدا رایگەیاند، له‌به‌ر گرنگیی پڕۆژه‌یاساكه‌و بۆ به‌رچاوڕونیی خه‌ڵكی كوردستان و ئاگاداربون له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ ده‌كه‌ن، دەقەكەیان بڵاوكردۆتەوە.

پڕۆژە یاساكە دوێنێ چوارشەممە، لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا بەكۆی دەنگ پەسەندكراو ئەمڕۆ رەوانەی پەرلەمان كرا.

بڕیارە پەرلەمانی كوردستان پێشنیوەڕۆی رۆژی دوشەممەی داهاتو كۆببێتەوەو یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكەشی ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەمە بۆ پڕۆژە یاساكە.

پڕۆژە یاساكە لە هەشت بەش و 19 ماددە پێكدێت لەگەڵ پاشكۆیەك كە تێیدا هۆیەكانی دەرچواندنی یاساكە روندەكاتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×