کورسیەکی کۆتا بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەته‌کان لەپه‌رله‌مانی‌ عێراق دابینده‌كرێت
  2019-12-13       822       
ئەڵماس فازڵ

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەران عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لیژنەی یاسایی بریاریداوه‌ کورسیەکی کۆتا بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتییه‌کان لەپرۆژە یاسای ھەڵبژاردنەکان ته‌رخانبكات.

ئاوێنه‌: ئەڵماس فازڵ، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی‌ عێراق له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، "وەکو لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەچوارچێوەی کۆبونەوەکانمان سەبارەت بەپرۆژەیاسای ھەڵبژاردنەکان، رێکەوتین سەبارەت بەدانانی کورسیەکی کۆتا لەپرۆژە یاساکە بۆ خۆشەویستانی (خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان)، کە لەئێستادا زیاتر لە ٤ ملیۆن ھاوڵاتی عێراق خاوەن پێداویستی تایبەتن‌و بەشێک لەجەستەیان بەشێوەی جۆراو جۆر لەدەستداوە."

راشیگه‌یاندووه‌، "وەک رێزێک بۆ خەبات‌و ماندوبونیان شایستەی ئەوەن کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەشداربن لەدەسەڵاتی یاسادانان‌و نوێنەری خۆیان بنێرنە پەرلەمان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×