2019-12-13   1031     
لیژنهی دادی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دو تۆمەتی ئاڕاستەی دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ویلایهتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دهكاتو بەوەش هەوڵەکان بۆ لابردنی لەدەسەڵات هەنگاوێکی دیکەی بڕی.
ئاوێنه: لیژنهكه ئەمڕۆ هەینی پـرۆسەی دەنگدانەکەی ئەنجامدا، بەئامادەبونی 40 ئەندام لەکۆی 41 ئهندام. لەتۆمەتی یەکەمدا، ترهمپ تاوانبارکراوە بەخراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتو لەتۆمەتی دووەمدا، تاوانبارکراوە بەدروستکردنی کۆسپ لەبەردەم لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرێس.
لەهەردو پـرۆسەی دەنگدانەکە 23 ئەندامی کۆمیتەکە کە دیموکراتن تۆمەتەکانیان لەدژی ترهمپ پەسەندکرد. 17 ئەندامە کۆمارییەکەی ئەنجومەنەکەش بەنەرێ دەنگیاندا.
لەپاش بڕینی ئەم قۆناغە، دەبێت تەواوی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەربدەن. لەئێستادا ئەو ئەنجومەنە 233 ئەندامی دیموکراتنو 197ی کۆماریین، بۆیە پـێشبینی دەکرێت هەردو تۆمەتەکە لەئەنجومەنی نوێنەران پەسەندبکرێت.
دواتر دۆسیهكه بەرەو ئەنجومەنی سینات دەڕوات، بەڵام پـێشبینی ناکرێت لەوێ پەسەندبکرێت، بەو پـێـیەی کۆماریـیەکان تیایدا زۆرینەن.