نوێنەرانی ئەمریكا راگرتنی پشتیوانییەكانی ئەمریكا بۆ سعودیە لەشەڕی یەمەندا پەسەنددەكات
  2019-02-14       672       

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دەنگی لەسەر پرۆژە یاسایەكدا لەبارەی راگرتنی پشتیوانی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆكایەتی سعودیە لە شەڕی یەمەندا.

ئاوێنە: ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە 248 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 177 دەنگی دژ، پڕۆژە یاساكەی پەسەندكرد.

بەڵام بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە بەو رێژەی دەنگدانە بەس نییە بۆ رێگریكردن لە مافی ڤیتۆكردنی لەلایەن دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكاوە كە بەڵێنی ڤیتۆكردنی داوە.  

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پشتیوانی هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرۆكایەتی سعودیە دەكات لە شەڕی یەمەنداو ئەركی دابینكردنی سوتەمەنییە بۆ فڕۆكەكانی هاوپەیمانییەكە لەئاسماندا، وێڕای پشتیوانیكردنی هاوپەیمانییەكە لەكۆكردنەوەی زانیاری و كردنە ئامانجدا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×