وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغداد
  2020-01-09       492       
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق.

ئاوێنه‌: چاوشئۆغڵو لەمیانی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراق کۆدەبێتەوە و پێشهاتەکانی ناوچەکە بە گشتی و قەیرانی نێوان ئەمریکا-ئێران بە تایبەتی تاوتوێ دەکات.

یەکەم وێستگەی مەولود چاوشئۆغڵو ماڵی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکار کێشاوی عێراق دەبێت و دواتریش لەگەڵ بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆدەبێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×