خەزعەلی پێی وایە كردنە ئامانجی باڵیۆزخانەی ئەمریكا كاری هەواڵگری ئەو وڵاتە خۆیەتی
  2020-01-09       1094       

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی هەق، پێی وایە ئەو دو موشەكەی دوێنێ چوارشەممە ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەناوچەی سەوزی بەغدا كران، كاری هەواڵگری ئەمریكا خۆیەتی.

ئاوێنە: قەیس خەزعەلی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رەتیكردەوە كە "بەرەی بەرگریی عێراق" نیازی هەبێت هێرش بكاتە سەر هیچ نوێنەرایەتییەكی دیپلۆماتی وڵاتان بەڵام ئەركییەتی كۆتایی بە "داگیركاریی ئەمریكا لەعێراق" بهێنێت.

خەزعەلی سەبارەت بە پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق، وتویەتی"ئێمە ئومێدمان هەبو كۆنگرێسی ئەمریكا لە ئاست ئازایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بوایە لە دەركردنی بڕیاری گونجاو بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەمە روینەداوە. بۆیە ناچارین خۆمان بە ئەركی خۆمان هەڵسین بۆ كۆتاییهێنان بە داگیركاریی ئەمریكا لەسەر خاكی عێراق بەتەواوەتی."

ئاماژەی بەوەشداوە كە تاوەكو ئێستا سەعاتی سفر بۆ ئەنجامدانی هێرش لە تۆڵەی ئەبومەهدی موهەندیس دیارینەكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×