حکومەتی عێراق ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا داوای پاره‌ی لێكردبن له‌به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان
  2020-01-13       519       
وتەبێژی حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە، ئەمەریکییەکان لەبەرامبەر کشانەوەی هێزەکانیان داوای لە حکومەتی عێراق کردبێت پارە بدات.

ئاوێنه‌: سەعد حەدیسی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند "حکوومەت داوای لە ئیدارەی ئەمەریکا کردووە، هێزەکانی لە عێراق پاشەکشەپێبکات، پاشەکشەپێکردنی هێزەکان تەنیا ئەمەریکا ناگرێتەوە، بەڵکو تەواوی هێزەبیانییەکان ئەندام لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت".

وتەبێژی حکوومەتی عێراق رەتیکردەوە، لەبەرامبەر کشانەوەی هێزەکانیان ئیدارەی ئەمریکا بەفەرمی داوای پێدانی  پارەی لە حکوومەتی عێراق کردبێت.

ئەمە لە كاتێكدایە بەرپرسێکی باڵای عێراق بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی راگەیاندوە "دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوەتە حکوومەتی عێراق، ئەگەر بێتو سووربن لەسەر بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا، ئەوا ئیدارەی ترەمپ دەستبەسەر هەژمارێکی بانکی ناوەندی عێراقی لە بانکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمەریکییدا دەگرێت".

پێشتر دۆناڵد ترەمپ ئەوەی خستبووەڕوو، بەو مەرجە ئامادەن ھێزەكانیان لە عێراق بكشێننەوە كە حكوومەتی عێراق ھەموو خەرجییەكانیان پێبداتەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×