ئیسرائیل: حەسەن نەسروڵڵا دەکوژین ئەگەر لە هێرشەکانی بۆسەر بێنیامین ناتانیاهو بەردەوام بێت
  2020-01-14       2195       

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئیسرائیل کاتز: ''ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا دەکۆژین ئەگەر بەم شێوەی ئێستا لە هەڕەشەکانی بۆسەر ئیسرائیل بەردەوام بێت''.
 
ئاوێنه‌: ئیسرائیل کاتز تویتێکی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی وتووە ''حەسەن نەسروڵڵا واز ناهێنێت لە هێرشەکانی بۆسەر بێنیامین ناتانیاهو و هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل لە کاتێکدا لە ترسی ئەوەی نەکوژرێت لەژێر زەوی خۆی حەشارداوە''.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئیسرائیل کاتز ئەوەشی وتووە ''حەسەن نەسروڵڵا دەکوژین ئەگەر بەم شێوەی ئێستا لە هێرشەکانی بۆسەر بێنیامین ناتانیاهو و هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل بەردەوام بێت''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×