هۆشیار عەبدوڵا: ‫گۆڕان لە هەمو ئاستەکانیدا بەتایبەتی لە روی فکریەوە ناتوانێت بەردەوامبێت
  2020-01-14       862       

هۆشیار عەبدوڵا، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ‫گۆڕان بەو جۆرەی ئێستا و بێ گۆڕانکاری ریشەیی و نوێبونەوە لە هەمو ئاستەکانیدا بەتایبەتی لە روی فکریەوە، ناتوانێت بەردەوامبێت.

‬ئاوێنه‌: هۆشیار عەبدوڵا، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئەمرۆ ١٤ی ١ی ٢٠٢٠، له‌ نوسینێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، “‫لە ۲٠٠۹ ەوە خەڵک چاوی لەوەبوو گۆڕان فشار بێ لەسەر یەکێتی و پارتی،گۆڕان ئەو ئەرکەی لەنێوان ۲٠٠۹ بۆ ۲٠۱۳ باش ئەنجامدا بۆیە جارێکی تر خەلک ۲٤ کورسی و دەنگی زیاتریان پێدایەوە،بەڵام کاتێک ویستی بە تەنیشت ئەو دو هێزەوە بێت کە حزب نین(دۆڕان و بردنەوە)قبوڵ بکەن بەڵکو دەسەڵاتێکی سەپاون،پشتیوانی خەلكێکی زۆری لەدەستدا”.

‬ ئاماژه‌ بەوەش دەکات: “‫خەڵک دەیەوێ هێزێک هەبێت داکۆکی لێبکا، فشاربێ لەسەر ئەو هێزانەی کە سڵناکەنەوە لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، خەڵک دەیەوێ هێزێکی جیاواز هەبێت کاک نەوشیروانیش گۆڕانی بەو جیاوازیەوە دروستکرد، ئێستا جیاوازیەکانی گۆڕان و ئەوان بەرەونەمان دەچن،ئەوەش گەورەترین مەترسیە لە سەر بزوتنەوەی گۆڕان”.

هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌شڵێت، “‫نەوشیروان مستەفا هێندە مەبەستی بو کە جیاوازبێ لە (ینک و پدک)وتاری (ئێمەوئەوان)ی بۆ تۆخکردنەوەی ئەو جیاوازیە فکریانە نوسی،لە ڕوی شکلیشەوە دژی زۆر مەراسیم و رێورەسم بو کە هێزەکانی تر دەیانکرد،دوای وەفاتی ئەو وەک ئەوەی دۆخەکە گەڕابێتەوە پێش ۲٠٠۹،جیاوازیەکان گۆڕان بۆ لەیەکچون”.

ئه‌و وتانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا پرسی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌ و گفتوگۆ چڕ له‌باره‌ی خانه‌نشینی پله‌باڵاكانه‌وه‌ ده‌كرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×