2020-01-15   959     
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆک كۆماری ئێران رایگەیاند ''ئێمه له ناوچه‌كه‌دا بوونی كێشه‌ی ئه‌منیی ناخوازین، ژیرانه به‌بێ شه‌ڕ له‌م ناوچه‌یه بڕۆن، ئه‌مڕۆ سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ئارامیدا نین، ره‌نگه سبه‌ی سه‌ربازانی ئه‌وروپاش له ئارامیدا نه‌بن، وه‌رن با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی''.
ئاوێنه: ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە کە حه‌سه‌ن روحانی له‌میانی وتارێكیدا له كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا له تارانی پایته‌خت، رایگه‌یاندوه ''ئێمه له ناوچه‌كه‌دا بوونی كێشه‌ی ئه‌منیی ناخوازین، ژیرانه به‌بێ شه‌ڕ له‌م ناوچه‌یه بڕۆن. ئه‌مڕۆ سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ئارامیدا نین. ره‌نگه سبه‌ی سه‌ربازانی ئه‌وروپاش له ئارامیدا نه‌بن. وه‌رن با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی''.
روحانی باسی له‌وه كرد كه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كاریگه‌ری نه‌رێنیی كردووه‌ته سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و وتی، ''كێشه‌ی ئه‌منیی ناوچه‌كه كاریگه‌ری نه‌رێنیی ده‌كاته سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا، ئه‌ورووپا و جیهان''.
سه‌رۆک كۆماری ئێران داوای له به‌رپرسانی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی كرد به شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه راستییه‌كان له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه بۆ رای گشتیی بڵاوبكه‌نه‌وه و وتی، ''گه‌ل چاوه‌ڕوانی له به‌ڕێوه‌به‌ران ئه‌وه‌یه، راستگۆیانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. من تكا له سه‌رۆك ئه‌ركان و هێزه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌م ورده‌كارییه‌كانی رووداوه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی له‌گه‌ڵ گه‌ل به‌ش بكه‌ن. با داوای لێبوردن له گه‌ل بكه‌ین''.
حه‌سه‌ن روحانی باسی له‌وه كرد كه پێكانی فڕۆكه نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌كه له وڵات‌دا هه‌مووانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه و وتی، ''من كه‌سێكم به درێژایی حه‌وت ساڵ له جه‌نگی ئێران-عێراق-دا به‌رپرسی سیستمی به‌رگریی بووم. نه له جه‌نگدا، نه له مێژووی ئێران‌دا رووداوێكی له‌و شێوه‌یه به‌دینه‌كراوه''.