عەسایب ئەهلی حەق هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات
  2020-01-16       633       
هێزه‌كانی  عەسایب ئەهلی حەق ئامادەیی خۆی بۆ دەست پێکردنی شەڕ لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-1-2020، مەحمود روبەیعی، وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی عەسایب ئەهلی حەق رایگەیاندووە، ئەمریکا لە روبەڕوبونەوەی حەشدی شەعبی دەترسێ.

مەحمود روبەیعی هەروەها رایگەیاندوە، میلیشیاکەی و هەموو میلیشیاکانی دیکەی حەشدی شەعبی ئامادەکارییان بۆ روبەڕوبونەوەی هێزە ئەمریکییەکان و ئەگەر ئەمریکییەکان لە عێراق دەرنەچن، ئەوا شەڕیان لەگەڵ رادەگەیەنن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×