نێچیرڤان بارزانی: پێموایە بەرهەم ساڵح ببێته‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌
  2020-01-17       2367       
نێچیرڤان بارزانی، بەرهەم ساڵح

نێچیرڤان بارزانی پێیوایه‌ كه‌ یه‌كێتی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوی‌ ئه‌نجامداوه‌و پێشبینش ده‌كات بەرهەم ساڵح ببێته‌ سه‌رۆكی‌ داهاتوی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان.

ئاوێنه‌: لەدیدارێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس له‌چواره‌مین كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌‌و پرسی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و حزبه‌ ده‌كات.

نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت، ئەوان تازە کۆنگرەی پارتەکەیان ئەنجامداوە، سەرباری هەمو خەمڵاندنەکانیش سەرکەوتوبون. 

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ یه‌كێتی‌ لیژنەیەکی دروستکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆییەکانیان، تاوەکو ئێستا رون نییە کێ دەبێتە سەرکردەی راستەقینەی پارتەکە.
 
له‌وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ ئەلمۆنیتەردا كه‌ سه‌رۆكی‌ داهاتوی‌ یه‌كێتی‌ كێ ده‌بێت، نێچیرڤان بارزانی پێشبینی‌ ده‌كات بەرهەم ساڵح ببێته‌ سه‌رۆكی‌ داهاتوی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×