2020-01-21   324     
به‌پێی ئاماری كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق، له‌دو ڕۆژی ڕابردودا لانیكەم 10 خۆپیشاندەری عێراق كوژراون زیاتر له 200ی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: كۆمسیۆنه‌كه ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكرده‌وه كه لەئەنجامی پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان‌و خۆپیشانده‌راندا لە بەغدا-ی پایتەختی عێراق چوار خۆپیشاندەر، له‌پارێزگای دیالە یەك خۆپیشاندەر، له‌بەسڕە سێ خۆپیشاندەرو له‌كەربەلاش دو خۆپیشاندەر كوژراون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه ده‌یان خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش له‌و پارێزگایانه برینداربون، یان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
نزیكه‌ی چوار مانگه شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی به‌غدای پایته‌خت‌و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراقی گرتۆته‌وه‌و خۆپیشانده‌ران داوای چاكسازیی، ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی، دامه‌زراندن‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار ده‌كه‌ن.
له‌ئه‌نجامی پێكدادان‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزە ئەمنییەكان‌و خۆپیشاندەرانیش تائێستا ده‌یان خۆپیشانده‌ر كوژراون‌و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربون.