كارگەكانی بازیان پابەندی مەرجە ژینگەییەكان دەكرێن
  2019-02-25       1874       

كارگەكانی بازیان پابەندی مەرجە ژینگەییەكان دەكرێن، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ خاوەن كارگەكان و بەشێك لە دانیشتوانی سنوری ناحیەی بازیان، كێشە و گرفتی دانیشتوان و لێكەوتە ژینگەییەكانی كارگە پیشەسازییەكانی سنورەكە باس كرا.


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی: كۆبونەوەكە لە دیوانی قائیمقامیەت، بە سەرپەرشتی ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی و ئامادەبوونی نەوزاد مەحمود- بەرێوبەری ناحییەی بازیان و دیار حەمەغەریب- بەرێوبەری ژینگەی سلێمانی بەرێوەچوو، تێیدا سەرەڕای باسكردنی گرنگی كارگەكان بۆ پێشخستنی كەرتی پیشەسازی و رەخساندنی هەلی كار بۆ دانیشتوان، بڕیاردرا سەرجەمی كارگە پیشەسازییەكانی سنوری ناحییەی بازیان پابەند بكرێن بە مەرجە ژینگەییەكانەوە بەتایبەت دانانی سیستمی فیلتەرەیشن و زیادكردنی روبەری سەوزایی.


 هەر لە كۆبونەوەكەدا ئاماژە بەوەكرا كە خاوەنی كارگەكان كار بكەن بۆئەوەی بەشێكی دانیشتوانی سنورەكە بەپێی پسپۆڕی دابمەزرێنن و پەیوەندییەكی باشتر لە نێوان خاوەنی كارگەكان و دانیشتواندا دروست ببێت. نوێنەرانی دانیشتوانی سنوری بازیانیش دوپاتیان كردەوە شانبەشانی هێزە ئەمنییەكان، بەشێك دەبن لە پاراستنی لایەنی ئەمنی ناوچەكەیان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×