ئەمریكا سزای بەسەر چەند كۆمپانیایەكدا سەپاند كە هاوكاری ئێرانیان كردوە لە هەناردەی نەوتدا
  2020-01-23       1084       

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، سزایان بەسەر چەند كۆمپانیایەكی بواری نەوتدا سەپاندوە بەهۆی ئەوەی یارمەتی كۆمپانیای نەوتی ئێرانیان داوە لە هەناردەكردنی بەرهەمی نەوتدا بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ئەو كۆمپانیایانە كە وا پۆلێن كراون ئاسانكاریان كردوە لە پڕۆسەی هەناردەكردنی نەوتی ئێراندا بەپێچەوانەی سزاكانی ئەمریكاوە لەسەر ئەو وڵاتە پێكدێن لە "تریلیانس پترۆكیمكال كۆ"، "سایج ئینێرجی ئێچ كەی لیمیتید" كە بارەگاكانیان لە هۆنگ كۆنگ و "بیكۆ ئەندیستەری كۆ" كە بارەگاكەی لە شەنگاهای-یە لەگەڵ "بینیسكۆ دی ئێم سی" كە بارەگاكەی دەكەوێتە دوبەی.

ستیفن منوچین، وەزیری خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند"كەرتی نەوت و پترۆكیمیاوی سەرچاوەی دابینكردنی پارەن بۆ چالاكییە تیرۆریستییەكانی رۆژێمی ئێران لە سەرتاسەری جیهان، هەروەها ئاسانكاریی دەكەن بۆ بەكارهێنانی هێز دژ بە گەلی ئێران."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×