2020-01-26   1144     
ئه‌سعه‌د ناسڕی، دیارترین سه‌ركرده‌ی باڵای ره‌وتی سه‌در و نزیك له‌سه‌در، بڕیاره‌كانی موقته‌دا سه‌در جێبه‌جێناكات و نووسینگه‌ی سه‌دریش رایده‌گه‌ێنێ كه‌ناوبراو تا كاتێكی نادیار له‌نێو ره‌وته‌كه سڕ ده‌كرێت.
ئاوێنه: دوێنێ هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بوون خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر پردی فه‌هد له‌رۆژئاوای ناسرییه بڵاوه‌پێبكه‌ن و دووباره رێگه‌ی خێرای نێوان پارێزگاكانی باشوور و به‌غدای پایته‌خت بكه‌نه‌وه و به‌و هۆیه‌وه رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوانیاندا روویداو سێ كوژراو و 10 برینداری لێكه‌وته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی ره‌وتی سه‌در له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا بڕیاریدا كه ئه‌ندامێتی ئه‌سعه‌د ناسڕی، سه‌ركرده‌ی دیاری ره‌وته‌كه سڕبكات، چونكه ناوبراو نوێنه‌رایه‌تی خۆپیشاندانه‌كانی ناسڕییه‌ی كردووه و له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاده‌ڕۆیی كردووه.
نووسینگه‌ی سه‌در له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا داوای له‌ناسڕی كردووه كه‌به‌لای شۆرشگێرانی ناسڕییه‌دا نه‌چێت و لێگه‌ڕێی با ئه‌وان به ئه‌رێنی و نه‌رێنی بڕیار له‌چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌در هاتووه كه ئه‌سعه‌د ناسری له‌ئێستاوه تا كاتێكی نادیار به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به بڕیاره‌كانی ره‌وه‌ته‌كه سڕكراوه.