ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، ژمارەیەکی زۆر لە قوتابی و هاووڵاتییانی پارێزگای بەسرە روویان کردە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان.
ئاوێنه: قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکانیش بە مەبەستی پاڵپشتی کردنی خۆپیشاندەران لە چین و توێژە جیاوازەکان، بەشدارییان کرد لە خۆپیشاندانەکان.
ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان دەوروبەری ئەو گۆڕەپانانەیان کۆنترۆل کردووە کە خۆپیشاندانی تێدا ئەنجام دەدرێت. ئەمەش بە مەبەستی رێگری کردنە لە کردەوە تیرۆرستی و گێرەشێوێنییەکان.