بەغدا..یەكێك لەو موشەكانەی ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كران بەر بینای باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتوە
  2020-01-26       1261       

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، پێنج موشەكی كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز لەبەغدا كران، بەپێی قسەی سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی یەكێك لە موشەكەكان بەر بینای باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتوە.

ئاوێنە: سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە ماڵپەڕی "سومەریەنیوز"ی راگەیاند، یەكێك لەو پێنج موشەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كراون بەر بینای باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتوە.

سەرچاوەكە ئامادە نەبوە وردەكاری زیاتر لەو بارەیەوە بخاتەڕو.

پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، پێنج موشەكی جۆر كاتیۆشا لە ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتونەتە خوارەوە بەبێ هیچ زیانێك.

میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردبوەوە كە لەكاتی كەوتنەخوارەوەی موشەكەكاندا، زەنگی ئاگاداركردنەوە لە بینای باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە لێدراوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×