دادگا بڕیاری داخستنی كەیسی ئامانج بابانی‌و لانە محەمەدو منداڵه‌كه‌یان دەدات
  2020-01-28       1870       


سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دەقی بڕیاری دادگا بۆ داخستنی‌ کەیسی ئامانج بابانی‌و لانە محەمەدو منداڵه‌كه‌یان بڵاوده‌كاته‌وه‌.


ئاوێنه‌: سۆران عومه‌ر نوسراوێكی‌ دادگای‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و نوسیویه‌تی‌، دەقی بڕیاری دادگا لەکەیسی ئامانج محمد نوری‌و لانە محمد صاڵح‌و ھامنۆی کوڕیان.

بەپێی بڕیارەکەی دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی لە 2019/12/18 ئەوەی تۆمارکردوە كه‌ ڕوداوه‌كه‌ کردەوەی خۆکوژی بووەو بەھۆی ئەوەی ئامانج کۆتایی بەژیانی خۆشی ھێناوە کەیسەکە داخرا بەشێوەیەکی کۆتایی.

ئەوەشخراوەتەرو كە تۆمەتباری سەرەكی ئەم كەیسە، (ئامانج محەحەد نوری)یە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو تۆمەتبارە خۆشی كوشتوە، بۆیە بڕیاردراوە بەشێوەیەكی كۆتایی كەیسەكە دابخرێت.

رۆژی 2019/10/16، ئامانج بابانی‌و لانە محەمەدی هاوسەری‌و هامۆی تەمەن سێ ساڵان لەروداوێکی تەقەکردندا لەسلێمانی گیانیان لەدەستدا، دواتر پۆلیسی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەڵگەکانی خستەڕوو ئاشکرای کرد، روداوەکە خۆکوژیی بووەو ئامانج دوای کوشتنی منداڵەکەی‌و هاوسەرەکەی خۆیشی کوشتووە.

لە بڕیارەكەی دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی دا بەواژۆی دادوەر هەڵاڵە فەتاح محەمەد لە18-12-2019دا هاتووە:
نوسراوی بەشی لێكۆڵینەوەی بەڵگەكانی تاوان بە ژمارە (9205)، لە 18ی 12ی 2019و لەبەر رەوتی لێكۆڵینەوە و بەپێی بە دواداچونی ئەم دادگایە بۆ روداوەكەو سەرنجدان لە راپۆرتی توێكاری پزیشكی كۆچكردوان و سەرجەم راپۆرتەكانی نوسینگەی بەڵگەو تاوان و وەرگرتنی وتەی شایەت و سەرجەم راپۆرتەكانی داواكاران بەمافی كەسی كۆچكردوان و سەرنجدان لەسەرجەم  گرتە ڤیدیۆكان، دەركەوت كە تۆمەتباری ئەم كێشەیە (ئامانج محەمەد نوری)یەو وە ناوبراو بەو پێیەی تۆمەتبارە بەپێی مادەی (406)و، وەتۆمەتباری ناوبراویش لەو روداوەدا خۆی كوشت. بۆیە بڕیارمدا بەداخستنی كێشەكە بەشێوەیەكی كۆتایی، پاڵپشت بە ئەحكامی مادەی (300).





 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×