دوایین ئامار: تا ئێستا ٩٠٩ کەس بەهۆی کۆڕۆنا گیانی لەدەستداوە
  2020-02-10       325       
کۆمیسیۆنی تەندروستی چین رایگەیاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV)ه‌وه‌ له‌ چین گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌‌ ٩٠٩ كه‌س، ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته‌ ٤٠ هه‌زار و ١٧١ كه‌س.

ئاوێنە: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی چین، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا (Novel Coronavirus Pneumonia)ه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ٩٠٩ كه‌س كه‌ یه‌كێكیان له‌ هۆنگ كۆنگ-ه‌. ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته ‌٤٠ هه‌زار و ١٧١ كه‌س كه‌ باری ته‌ندروستی نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیان ناجێگیره‌ و له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گومانی توشبوونیان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ لێده‌كرێت گه‌یشتووه‌ته‌ ٢٣ هه‌زار و ٥٨٩ كه‌س و ئه‌وانه‌ی خراونه‌ته‌ ژێر چاودێریه‌وه‌ ژماره‌یان به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ١٨٧ هه‌زار و ٥١٨ كه‌س.

هاوکات جگه‌ له‌ چین ژماره‌ی حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌‌ له‌ هۆنگ كۆنگ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٣٦ و له‌ هه‌رێمی ئیداره‌ی تایبه‌تی ماكاو ١٠ كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له سه‌رتاسه‌ری‌ چین، ٩٧ كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و ٦٢ حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌.

شایەنی باسە له‌و كه‌سانه‌ی تا ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ٨٧١یان له‌ شاری هوبێی ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌ بووه‌‌ و له‌ ویلایه‌ته‌كانی هیلۆنگجیانگ حه‌وت و له‌ هینان شه‌ش و له‌ هاینان و ئانهوی یه‌كی سێ كه‌س و له‌ گوانگدۆنگ و هونان و جیانگشی یه‌كی یه‌ك كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. هه‌روه‌ها له‌و شارانه‌ی راسته‌وخۆ سه‌ربه‌ ناوه‌ندن له‌ په‌كین و چۆنگچینگ یه‌كی دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ شانگه‌های و تینجین یه‌كی یه‌ك كه‌س. له‌ هه‌رێمه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی گوانگشی و هۆنگ كۆنگ یه‌كی یه‌ك كه‌س.

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ سێ هه‌زار و ٢٨٣ كه‌س، به‌پێی داتاكانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ ساڵانی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی SARSه‌وه‌ له‌ جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ٧٧٤ كه‌س بوون كه‌ زۆربه‌یان له‌ چین بوون.

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا به‌هۆی NCPه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌و ژماره‌یه‌ زیاتره‌ كه‌ به‌ هۆی SARSه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×