وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا: ٦٣ سەربازی سوپای سوریا له‌ ئیدلب كوژراون
  2020-02-14       418       

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ جیاوازه‌كانی ئیدلبه‌وه‌ به‌ده‌ستیان گه‌یشتوون ٦٣ سەربازی سوپای سوریا كوژراون.

ئاوێنە: وه‌زاره‌تەكە له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی: "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ جیاوازه‌كانی ئیدلبه‌وه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتون ٦٣ چه‌كداری رژێمی ئه‌سه‌د كوژراون."

وەزارەتی بەرگری توركیا هیچ ئاماژەیەكی بە كاتی كوژرانی ئەو 63 سەربازەی سوپای سوریا نەكردوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی 55 سەربازی سوپای سوریای لە ئیدلب راگەیاندبو.

پێشر رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی لێدانی سوپای سوریای كردبو لەڕێگەی ئاسمان و زەوییەوە جەختیشی كردبوەوە كە سورن لەسەر ئەوەی كە تا كۆتایی ئەم مانگە دەبێت هێزەكانی سوریا بۆ پشت خاڵەكانی چاودێری توركیا لە ئیدلب بكشێنەوە.

گرژییەكانی نێوان توركیاو سوریا دوای ئەوە دێن كە سوپای سوریا لەماوەی رابردودا دەستی بە هێرشكرد بۆ سەر چەكدارە توندڕەوەكان لە ئیدلب و لەو چوارچێوەیەشدا پێشڕەوی زۆری كردوەو هەروەها لە هێرشەكانی سوپای سوریادا تا ئێستا زیاتر لە پێنج سەربازی توركیا لە ئیدلب كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×