سوریا بۆ ئەردۆغان: لەگەڵ هەر هەناسەیەکیدا درۆیەک دەکات
  2020-02-17       2255       
فەیسەل میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا لە پرۆگرامێکدا لە کەناڵی ئەلمەیادین وتی "سوریا مافی خۆیەتی بەرگری بکات لە دژی گروپە تیرۆریستیەکان و تورکیا و ئەمریکا کە سەروەری و ئازادی خاکی سوریایان پێشێل کردووە. بردنەوەکانی دوایی سوپاکەمان ئەوە دەردەخات کە سوپاکەمان چۆتە قۆناغێکی تازەوە".

ئاوێنە: لە درێژەی قسەکانیدا میقداد وتی "خەڵکی سوریا ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی کردنەوەی ڕێگەی سەرەکی نێوان عەفرین و دیمەشق کە بۆ ماوەی چەند ساڵ داخرابوو هەروەها وتی کە هاوکاریەکانی ڕوسیا و ئێران و حیزبوڵا لە بیر ناکەین کە یارمەتیمان دەدەن”+".

لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا میقداد وتی "ئیسرائیل پلانی داناوە بۆ جەنگ هەر لە سەرەتاوە و پلانی داناوە بۆ هێرش کردن لە سەرتاسەری سوریا و هەروەها لە سەرەتای دروست بوونی گرژیەکانەوە پشترگیری لە گروپە تیرۆریستیەکان دەکات".

هەروەها لە بارەی هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی سوریا میقداد وتی "ئەمریکا تورکیا بەکار دەهێنیت بۆ پارێزگاری کردن لە بیرە نەوتیەکان و ئیسرائیل". هەروەها میقداد دەڵێت تورکیا لە ئێستادا دوژمنی ئێمەیە.

میقداد لەبارەی تورکیاوە جەختی لەوە کردەوە "خاکەکەمان داگیر دەکات و تیرۆریست دەهێنێتە ناو خاکەکەمانەوە". میقداد لەبارەی وتەکانی ئەردۆغانەوە کە وتبووی لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا جەنگ کۆتایی دێت وتی “ئیدارەکەی ئەردۆغان لە جیاتی ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە حکومەتی سوریا لە لاواز بووندایە دەبێت بیر لە شتێکی تر بکاتەوە”. فەیسەل میقداد وتی “لە جیهاندا هیچ سیستمێک و ڕژێمێکی گەمژەی وەک تورکیا نەبووە. ڕێککەوتنەکانی تورکیا لە سۆچی و مۆسکۆ هیچ ڕەزامەندیەک دروست ناکات بۆ مانەوە لە خاکی ئێمەدا و هەروەها هیچ پەیوەندیەک دروست ناکات لە نێوان سوریا تورکیا. ئەردۆغان هەر کاتێک هەناسە دەدات درۆیەک دەکات”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×