2020-02-18   453     
ترین برامسن، وه‌زیری به‌رگری دانمارك، رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه به مه‌شقكردن به هێزه‌كانی عێراق، سه‌ربازه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د رۆژئاوای عێراق.
ئاوێنه: ترین برامسن له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له سه‌ره‌تای مانگی ئاداری داهاتوودا، هێزه‌كانی دانمارك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌نه‌وه به مه‌شقكردن به هێزه‌كانی عێراق له شه‌ڕی دژبه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
برامسن تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ره‌وشی ئێستای ئه‌منی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د هیچ جیاوازیه‌كی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه‌ی كه به‌ر له‌وه‌ی ئێران هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی بۆسه‌ر بنكه‌كه ئه‌نجام بدات و گوتی: "هیچ مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازانمان نییه بۆ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د.
ئه‌وه‌شی وت "گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌ست بكه‌ینه‌وه به مه‌شقكردن به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان بپارێزن".
دانمارك كه یه‌كێكه له وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش داوی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌منییه‌وه ١٣٠ سه‌ربازی له بنكه‌كه‌دا گواستبووه‌وه بۆ كوێت.