ئەردۆغان هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئیدلب دەكات
  2020-02-19       952       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لەلایەن هێزەكانی وڵاتەكەیەوە لە ئیدلب تەنیا پرسی كاتەو جەختی كردەوە كە "شەوێك لەناوكاو" دەست بە ئۆپەراسیۆن دەكەن لەو پارێزگایەی باكوری رۆژئاوای سوریا.

ئاوێنە: ئەو وتانەی ئەردۆغان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی پێشكەشكردنی وتەیەكیدا هاتن لە بەردەم فراكسیۆنیی پەرلەمانیی حزبەكەی لە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا.

ئەردۆغان وتی"دوا هۆشداری خۆمان داوەتە رژێمی سوریا لە ئیدلب، هێشتا ئەو ئەنجامەی ئێمە دەمانەوێت بەدەستمان نەهێناوە."

ئاماژەی بەوەشدا كە توركیا پلانی ئەنجامدانی ئۆپەرسیۆنی سەربازی لە ئیدلب داناوە.

جەختیشی كردەوە"باجەكەی هەرچی بێت، باوەڕیان بەوەیە كە ئیدلب بكەنە ناوچەیەكی ئارام بۆ توركیا و دانیشتوانی پارێزگاكە."

سەبارەت بە كاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكەش وتی، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە پرسی كاتەو جەختیشی كردەوە"شەوێك لەناوكاو دەستپێدەكەین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×