هاوپەیمانی نەسر: ئەگەر پێوەرەكانمان لەگەڵ حكومەتەكەی عەلاوی بگونجێت پشتیوانی دەكەین
  2020-02-19       365       

هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆكایەتی ''حەیدەر عەبادی'' بۆ یەكلاكردنەوەی هەڵوێستیان سەبارەت بە حكومەتی نوێی عێراق، چاوەڕوانی بەرنامەی حكومەتەكە دەكەن.

ئاوێنه‌: ئایات نوری، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاندووە، هاوپەیمانییەكەیان چاوەڕێی دیاری كردنی وەزیر و بەرنامە حكومییەكەی محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێدراو دەكات، دواتر هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بەو كابینەیە ڕادەگەیەنن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاوپەیمانی نەسر لەگەڵ ڕەوشی ئێستا مامەڵە دەكات و ئەگەر پێوەرەكانیان لەگەڵ حكومەتە نوێیەكە بگونجێت و یەكبگرێتەوە، پشتیوانی دەكەن. ئەگەریش جیاوازی لە نێوانیاندا هەبوو ئەوا هەمان ئەو ڕێوشوێنانە دەگرنەبەر، كە لەگەڵ كابینەكەی عادل عه‌بدولمەهدی گرتبوویانە بەر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×