هاوپەیمانی سوننەكان: عەلاوی پیاوی قۆناغەكە نییەو دەنگی پێنادەین
  2020-02-20       847       

محەمەد كەربولی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان رایگەیاند، محەمەد عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو "پیاوی قۆناغەكە" نیەو لەپەرلەمان دەنگی پێنادەن.

ئاوێنە: محەمەد كەربولی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەتویتێكدا رایگەیاند، هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان، لایەنداریی تەواوی خۆی بۆ گەل و بۆ داخوازییەكانی خۆپیشاندەران رادەگەیەنێت كە تێپەڕاندنی حكومەتەكەی عەلاوی رەتدەكەنەوە.

وتوشیەتی"پێمانوایە عەلاوی پیاوی قۆناغەكە نییە، بۆیە لەپەرلەمان دەنگی پێ نادەینڤ."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە محەمەد تۆفیق عەلاوی، ئێوارەی دوێنێ داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد رۆژی دوشەممەی داهاتو دانیشتنێك رێكبخەن بۆ متمانەدا بە حكومەتی نوێی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×