چین شاری وھان چۆڵدەكات
  2020-02-24       4627       

رێژەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرز دەبێتەوە و حكومەتی چین رایدەگەیەنێت، رێگە دەدەن خەڵكی لە شاری وھان بچنە دەرەوە و شارەكە چۆڵ بكەن، جگە لەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئاوێنه‌: رێگە دەدەن خەڵكی لە شاری وھان بچنە دەرەوە و شارەكە چۆڵ بكەن، جگە لەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون

لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین بڵاو كردووەتەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 151 كەسی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش رێژەی مردووان لەو وڵاتە گەشتە دوو ھەزار و 592 كەس. ھەروەھا 409 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوونە و بەوەش رێژەی تووشبووان 77 ھەزار كەسی تێپەڕاند.

حكوومەتی چین بڵاوی كردووەتەوە، رێگە دەدەن خەڵكی لە شاری وھان بچنە دەرەوە و شارەكە چۆڵ بكەن، جگە لەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

لەلایەكی دیكەوە، كۆریای باشوور رایگەیاند، دوو كەسی دیكە لەو وڵاتە بەھۆی كۆرۆنا مردوون و 161 كەسی دیكەش تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە. بەوەش رێژەی توشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 763 كەس.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×