لە ئیتاڵیا بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوچۆ لە ١١ شارۆچکە دا قەدەغە کرا
  2020-02-24       840       
لە ئیتاڵیا بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوچۆ لە ١١ شارۆچکە  دا قەدەغە کرا، ئەمیش دوای ئەوەی چوار کەس لە ئیتاڵیا گیانیان لە دەستدا.

ئاوێنه‌: لە ئیتاڵیا ژمارەیەکی توشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە ،  ٧٦ کەس تووش بوون وە چوار کەسیش گیانیان لە دەست داوە بە هۆی ڤایرۆسەکەوە دوا بە دوای ئەمە ئەنجومەنی وەزیران هاتووچۆیان قەدەغە کرد بۆ ئەو شارۆچکانە، ئەو ١١ شارۆچکەیە دەکەوێتە باکوری ئیتاڵی ئێستا سنور داخراوە لەسەر ئەو شارۆچکانە.

دوو کەس لە لامبۆردینا لە ناوچەی ڤینیتۆ کە دەکەوێتە باکوری ئیتاڵیاوە تەمەنیان ٧٨،٧٧ ساڵە گیانیان لە دەستدا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، دواتر زانرا ٧٦ هاوڵاتی تر توش بوون لەوێ، ٥٤ کەسیان لە لۆمباردیان، ١٧ دانەیان لە ڤینیتۆ، وە دواتر لە ناوچەکانی تری باکوری ئەو وڵاتە ڤایرۆسەکە دۆزراوەتەوە لە شارۆچکەکانی “ئیمیلیا،رۆماگنا،لازییۆ،پیمۆنتی” هاتن و چوون بە هەموو شێوەیەک قەدەغە کراوە لەو ١١ شارۆچکەیە، ئەو شوێنانە زیاتر لە ٥٠هەزار دانیشتووی هەیە وە حوکمەت داوایان لێدەکات لە ماڵەکانیان بمێنەوە نەیەنە دەرەوە.

ئەنجومەنی وەزیران لە دوێنێ شەودا بڕیاری دا ئەگەر هێزەکانی  پۆلیس نەتوانن کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکەن ناچار سوپا کۆنتڕۆڵی بارۆدۆخەکە دەکات سنوری شارۆچکەکان بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکەن.

یاریەکان و پێشبڕکێکان وەستێندراون، و” سیریەس A” کە بڕیار بوو ئەم هەفتەیە یارییەکانی تیادا بکرێت بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسەکە لەو ناوچانە بڵاوبۆتەوە یاریەکان دواخران، قوتابخانەکان مەشقەکانیان ڕاگرت وە زۆربەی شوێنە گشتیەکان داخران، قوتابخانەکان هەفتەیەک لە میلان دەمێنەوە لەبەر ئەوەی هەفتەی فاشیۆن بڕیاربوو بکرێت بەڵام بە هۆی ڤایرۆسەکەوە وەستاوە،

وە زۆربەی زانکۆکانی ڤینیتۆ کرا بە پشوو، وە ئەگەری زۆر زۆرە کە کەرنەڤاڵە بەناوبانگەکان هەڵبوەشێتەوە بە تایبەت لە شاری “ڤینسیانۆ”، ئەم باسە ئێستا زۆر باس دەکرێت لە هەواڵەکاندا ئەویش بەهۆی ئەوەی کە کەرنەڤاڵەکەی “ڤینس” دواخرا وە ساڵانە گەشتارێکی زۆر سەردانی دەکەن لە سەرتا سەری جیهان، وە هەروەها یەکێتی ئیسلامی ئیتاڵیا بڕیاریان داوە کە نوێژ و دوعا بکەن بۆ ئەو شوێنانەی کە ڤایرۆسەکەی تیادا بڵاو بۆتەوە، وە ئەم دوعایانە دەکەن بۆ ڕێگری کردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە، سەرۆک وەزیران “گیسپە کۆن”هەموو ڤیزەی شنگنێکی هەڵوەشاندەوە بۆ وڵاتەکەی، وە لە لایەن”ماتۆ سالڤینی”دژی وەستایەوە وتی دەبێت ڤیزە بدرێت بە خەڵکی لەبەر یاریەکانی لیگا.

ترسی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وە ئەو ژمارە زۆرەی کە توش بوون بە ڤایرۆسەکە، ئێستا ئیتاڵیا زۆرترین تووش بووی هەیە لە ناو وڵاتەکانی ئەوروپادا، بووە بە گەرمترین باس لە ناو ڕۆژنامەکانی ئەوروپادا، لە یەکێک لە ڕۆژنامەکاندا دەڵێت باکوری ئیتاڵیا شەل بووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×