بارەگای بارزانی: ئەمساڵ رێوڕەسمی یادەكانی مردن و لەدایكبونی مستەفا بارزانی بەڕێوەناچن
  2020-02-26       666       

بارەگای بارزانی رایگەیاند، ئەمساڵ رێوڕەسمی یادەكانی لەدایكبون و مردنی مستەفا بارزانی بەڕێوەناچن، بەهۆی ئەو بارودۆخە تایبەتەی كە لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەكەو وڵاتانی دەوروبەری عێراق هاتۆتە ئاراوە.

ئاوێنە: بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارودۆخە تایبەتەی لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەكەو وڵاتانی دەوروبەری عێراق و هەندێ شوێنی جیهان هاتوەتە ئاراوەو لەپێناو پاراستنی تەندروستیی گشتیی خەڵك، پێمان باشە كە ئەمساڵ ڕێوڕەسمی جەماوەریی یادەكانی مردن و لەدایكبونی مستەفا بارزانی ئەنجام نەدرێت.

وتوشیەتی"تەندروستیی هاووڵاتیان لە هەمو شتێك گرنگترە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×