بەهۆی تەواونەبونی نیسابی یاسایی، دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
  2020-03-01       437       

بەهۆی تەواونەبونی نیسابی یاسایی، دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر كابینەكەی محەمەد عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دواخراو، سەرۆكی پەرلەمانیش وتی، عەلاوی تەنها سبەی لەبەردەمدا ماوە بۆ پێكهێنانی حكومەتەكەی.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكی كورتدا رایگەیاند"پەرلەمان بڕیاریدا بە دواخستنی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بەهۆی تەواونەبونی نیسابی یاسایی."

بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان لە دانیشتنەكە تەنها 108 پەرلەمانتار بەدەستەی سەرۆكایەتیشەوە ئامادەی بون.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە وتەیەكدا بەر لە دواخستنی دانیشتنەكە، رایگەیاند"محەمەد عەولای تەنها سبەی (دوشەممە 02/03/2020)ی لەبەردەمدا ماوە بۆ بەدەستهێنانی متمانەی كوتلە سیاسییەكان و دەنگدان لەسەر كابینەی حكومەتەكەی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×