وەزارەتی تەندروستی عێراق: پێنج حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركران
  2020-03-02       1105       

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، ئاشكرایكرد، پێنج حاڵەتی دیكەی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران كە سێ حاڵەت لە بەغداو حاڵەتێك لە میسان و ئەویدیكەیان لە پارێزگای نەجەفە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەبەیاننامەیەكدا لەزاری دكتۆر سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی وەزارەتەكەوە، رایگەیاند، دوای پشكنین دەركەوتوە ئەو پێنج كەسە توشبوی ڤایرۆسەكەن و ئێستاش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

بەوپێیەش تا ئێستا لەعێراق 26 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون كە 13 حاڵەتیان لە بەغدان. هەروەها پێنج حاڵەت لە كەركوك، چوار حاڵەت لە سلێمانی، دو حاڵەت لە نەجەف و یەك حاڵەت لە میسان و یەك حەڵەتیان لە بابل تۆماركراون.

وەزارەتی تەندروستی داوای لە فەرمانگەكانی حكومەت و هاوڵاتیان كردوە پابەندبن بە رێنماییەكانی شانەی قەیرانەكانەوە بۆ روبەڕوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×