بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی چه‌ند داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیان دەکات
  2020-03-03       2031       
له‌چوارچێوه‌ی‌ ڕێوشوێنه‌كان بۆ خۆپارستن له‌ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا، بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی چه‌ند داوایه‌ك لەهاوڵاتیان دەکات.

ئاوێنه‌: د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی‌ تەندروستی سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌م داوایانه‌ ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیان ده‌كات:

1- ڕاگرتنی هەموو بۆنە (زانستی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئاینی و خێزانی) یەکان کەلەخوارەوە وەک :
٭ کۆنفرانس و سیمپۆزیۆمی زانستی.
٭ کۆنفرانس و کۆبونەوەی حزبی وفکری.
٭ خولەکانی فێربون.
٭ خۆپیشاندان و گردبونەوە.
٭ پرسەو ماتەمینی.
٭ ئاهەنگ گێران.
٭ ئەرکەئاینیەکان بەشێوەی کۆمەڵ.

2- دانانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی سەردان کردن و رۆتین لە دامودەزگا حکومیەکان کە قەرەباڵغی کەم بکرێتەوە، بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاونیشتیمانیان.

3- داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین، سەردانی شوێنە قەرەباڵغەکان نەکەن لەکاتی زۆر پێویستدا نەبێت، بەتایبەتی ناوبازارە قەرەباڵغەکان.

4- داوا لەهەموو داموو دەزگاکانی کەرتی تایبەت دەکەین، کاربکەن بۆ رێکخستنی سەردانکەران بەشێوەیەک قەرەباڵغی دروست نەبێت، لەشوێنی چاوەروانی یان کارکردنیان، بەشێوەیەک دوری نێوان دوو کەس یەک مەتر کەمتر نەبێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×